فەرمی : ماوەی دوورکەوتنەوەی نێیمار ئاشکرا بوو

دوای ئەوەی لە یاریی دوێنێ شەوی جامی فەرەنسا دژی کون نێیمار لە خولەکی 70 بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی پاریس سانجێرمان ماوەی دوورکەوتنەوەی نێیماری لە یاریگاکان ئاشکرا کرد دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانەکە ئەنجامدا

پێگەی پاریس بڵاوی کردۆتەوە نێیماڕ پێویستی بە چوار هەفتەیە تا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک بێتەوە، دووبارە بگەڕێتەوە یاریگاکان بە هۆی ئەوەی جۆری پێکانەکەی لە ئاستی دووەمە، بەمەش یاریزانە فەرەنسیەکە ناتوانێت لە یاریی چوون لە یاریگای کامپ نو دژی بارسێلۆنا یاریی بکات

پێشتریش نێیماڕ کاتێک نەخۆشخانەی جێهێشتووە زۆر بێ تاقەت بووە بە هۆی ئەو ئازارە زۆرەی هەیبووە لە ئەژنۆی

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close