تەواو، نێیمار رۆژی سێشەممە ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات

نێیمار بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی پاریس سانجێرمان لە جامی فەرەنسا تووشی بوو، ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات.
نێیمار داسێلڤا لە یاریی قۆناخی 32ی جامی فەرەنسا لە خولەکی 55 بەرامبەر کان لە پاژنەپێی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و کیلیان مباپێ هاتە شوێنی کە پاریس سانجێرمان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.
دوای یارییەکە گەرچی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پاریس سانجێرمان رەتیکردەوە ماوەی دوورکەوتنەوە و راددەی پێکانەکەی نێیمار بزانێت، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی نێیمار بە هەر جۆرێک بێت ناتوانێت لە یاریی رۆژی سێشەممە لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکات و لەناو یانەی پاریس سانجێرمان لەوە بێ هیوا بووینە.
پێشتر لە چەند ساڵی رابردوودا هەمیشە لە سەرەتای مانگی فێبرایەر، نێیمار داسێلڤا تووشی پێکان دەبوو گومانی ئەوە دەکرێت ئەم پێکانانە پەیوەندیی بە ئاهەنگی رۆژی لەدایکبوونی خوشکەکەیەوە هەبێت بۆیە هەمیشە لە یارییەکانی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دادەبڕێت.
جگە لە نێیمار، ئانخێل دی ماریاش بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەی بارسێلۆنا بەشداریی ناکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close