دوو یاریزانی دیكەی ڕیال مەدرید تووشی پێكان بوون

 

دوای بردنەوەیەكی گرنگ بە ئەنجامی 2-0 بەسەر یانەی خیتاڤی، دوو یاریزانی دیكەی ڕیال مەدرید تووشی پێكان هاتن و بەمەش گورزێكی كوشندەی دیكە بە یانە مەدریدییەكە كەوت.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید لە یارییەكەی دوێنێ شەو هەر یەكە لە مارسیلیۆ و مارفینی یاریزانی لاوی ڕیال مەدرید تووشی پێكان هاتوون و بڕیارە ئەمرۆ پشكنینییان بۆ بكرێت تا بە وردی كاریگەریی پێكانەكەی و وادەی دوور كەوتنەوەیان دیاری بكرێت

بەپێی هەواڵەكان زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لە گێمی دووەمی یارییەكەی خیتاڤی گۆڕانكاری بەهەردوو یاریزان كرد دوای ئەوەی كە زانی تووشی پێكان هاتوون.

لە ئیستادا ڕیال مەدرید كە بەم سەركەوتنە هاتە دووەمی ڕیزبەندی لیگا بەدەست كۆمەڵێك پێكانی كاریگەر دەناڵێنێت و یاری داهاتووشی بەرامبەر ڤالەنسیا دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close