پاریس سانجێرمان بۆ یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا ئەستێرەیەکی کاریگەریی لەدەست دا

پاریس سانجێرمان بۆ یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ ئەستێرەیەکی کاریگەریی لەدەست دا، کە یارییەکە رۆژی 16ی ئەم مانگە دەکرێت.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەفەرمی چارەنووسی ئانخێل دی ماریای بۆ یارییەکەی بارسێلۆنا یەکلاکردەوە و رایگەیاند یاریزانە ئارجێنتینییەکە ناتوانێت لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لەدژی بارسێلۆنا یاریی بکات، کە حەوت رۆژی دیکە ئەنجام دەدرێت.

دی ماریا لە یاریی کلاسیکۆی فەرەنسا رۆژی یەکشەممە بەرامبەر مارسێی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە لە خولەکی نۆیەمەوە یارییەکەی پێ تەواو نەکرا، بەگوێرەی پشکنینە پزیشکییەکان دی ماریا بەلایەنی کەم هەفتەی داهاتوو ناتوانێت یاریی بکات و زیاتر لە 10 رۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close