پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیال مەدرید بۆ یاری خیتاڤی بڵاوكرایەوە

 

بڕیارە كاتژمێر 11 ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر یانەی ڕیال مەدرید و یانەی خیتاڤی لە یاریگای دی ستیفانۆ بەیەك بگەن، لەم یارییە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بەدەست پێكانی چەندین یاریزانی گرنگ دەناڵێنێت و ڕۆژنامەی ئاسی مەدریدیش پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی ڕیال مەدریدی بۆ ئەم یارییە بڵاوكردوەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی (ئاس) زێدان لە یاری خیتاڤی وێرای كەموكوڕییەكان هەر بەشێوازی 3-3-4 یاری دەكات و لەم یارییەش بە ناچاری لە هێڵی ناوەڕسات پشت بە ئیسكۆ قایم دەكاتەوە، ئەوەی خوارەوەش پیكهاتەكەیە:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
بەرگریكاران: مارسلیۆ ، ڤاران، ناچۆ، میندی
ناوەڕاست: ئیسكۆ ، مۆدرێچ ، كاسیمیرۆ
هێرشبردن: بێنزیمە، ڤینسیۆس، ئاسنسیۆ

ئەوەی خوارەوەش وێنەی پێكهاتەی هەردوو یانەكەیە كە تێیدا دەركەوێت كە (كۆبۆ) ی یاریزانی ڕیال مەدرید كە بە مێسی ژاپۆنی ناسراوە و بەخواستن بۆ خیتاڤی یاریدەكات، لە پێكهاتەی سەرەكی خیتاڤی دایە بەگوێرەی پێشبینی ڕۆژنامە مەدریدییەكە

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close