گورادیۆلا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مێسی ئه‌نجام ده‌دات

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له كۆتایی وه‌رز، ده‌نگۆكانی رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا زیاتر ده‌بن و له نوێترین زانیاریی، گواردیۆلا پهیهوهندییهكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ لیۆ ئه‌نجامداوه.
كه‌ناڵی ESPN بڵاویكردووه‌ته‌وه، گواردیۆلا له رێگای مۆبایله‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی كردووه و پێی گوتووه:”تۆ له پلانه‌كانی داهاتووی مانچێسته‌ر ستی، بۆیه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌مانه‌وێت بتگوازینه‌وه و كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ت ته‌واو بكه‌ین”.
گرێبه‌ستی مێسی ته‌واو بووه و ئێستا ده‌توانێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه بكات، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا مێسی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه و بڕیاری مانه‌وه‌ی له بارسا نه‌داوه.