ئەشرەف حەكیمی سەبارەت بە گەرانەوە بۆ ڕیال مەدرید بڕیاری خۆی ڕاگەیاند

 

ئەشرەف حەكیمی، بەرگریكاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی سەبارەت بە دەنگۆی گەڕانەوەی جارێكی دی بۆ ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو خۆی یەكلایی كردەوە.

بەپێی ماڵپەڕی (كاڵچیۆ میركاتۆ)ی ئیتالی، ئەشرەف حەكیمی و هەروەها بریكاری كارەكانی دڵنیان و كۆكن لەسەر ئەوەی كە گەڕانەوە بۆ ڕیال مەدرید لە هاوینی داهاتوو لە ئارادا نییە، بەپێی هەواڵەكە حەكیمی لە ئینترمیلان زۆر دڵخۆشە و بەپرسانی یانە ئیتالییەكەش ئەویان لەگەڵ بارێلا و لۆكاكۆ بە بەشێك لە پڕۆژەی یانەكە هەژمار كردوە و دەستبەرداری نابن، سەبارەت بە پارەی گرێبەستەكەی حەكیمیش كە 40 ملیۆن یۆرۆیە و تا ئێستا هیچی بەڕیال مەدرید نەدراوە، ماڵپەڕەكە ئاماژەی كردوە كە بەم زووانە دەست بە پدانی قیستی یەكەمی پارەكە دەكرێت.

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا حەكیمی یەكێكە لە باشترینەكانی سێریا ئەی ئیتالیا لە پێگەی بەرگریكاری ڕاست و یاریزانە مەغریبییەكە بە ئاسیست و گۆڵەكانی كاریگەری زۆری لەسەر ئەنجامەكانی ئینترە میلان هەبووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close