ریال مه‌درید چاوه‌ڕوانی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا ده‌كات!
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م و كاپیتانی بارسێلۆنای ئیسپانی، یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی تر بكات، ریال مه‌دریدیش به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و كاته ده‌كات،
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی و نزیك له ریال مه‌درید بڵاویكردووه‌ته‌وه، یانه‌ی شاهانه چاوه‌ڕوانه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه لیۆنێل مه‌سی بارسێلۆنا به‌ره‌و پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا بتوانێت كیلیان مباپێ بگوازێته‌وه سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
مێسی تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی خۆی یه‌كلا نه‌كردووه‌ته‌وه و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كردووه، له ژووری جل گۆرینی پاریس سانجێرمانیش زانیاریی بڵاوبووه‌ته‌وه كه مباپێ ده‌یه‌وێت سانجێرمان جێبهێڵێت.