كیلیان مباپێ بەم شێوەیە ئەم هاوینە پەیوەندی بەڕیال مەدرید دەكات

 

لەكاتێكدا كیلیان مباپێ تا ئێستا گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تازە ناكاتەوە، ڕۆژنامەیەكی مەدریدی ئاماژەی كردوە كە مباپی دەیەوێت بێتە ریال مەدرید بەڵام كلیلی هاتنی ئەو لیۆنێل مێسی دەبێت.

ڕۆژنامەی (ماڕكا) بڵاویكردوەتەوە كە یانەی ریال مەدرید چاوەڕێی كۆتایی وەرز و بڕیاری لیۆنێل مێسی دەكات، چونكە ئەو كلیلی هاتنی مباپییە ئەگەر مێسی بڕیاری ڕۆیشتن بۆ پاریس سان جێرمان بدات، ئەوا ئەو كات ڕێگا بۆ دەرچوونی مباپی بۆ ڕیال مەدرید دەكرێتەوە، لەبەر ئەوەی لەگەڵ هاتنی مێسی پاریس پێویستییە داراییەكانی لە فرۆشتنی مباپی پڕ دەكاتەوە و لە ڕووی مووچەش ئەركی باشتر دەبێت لە ئەگەری ئەوەی كە مووچە بەرزەكانی مباپی و نێیمار و مێسی بەیەكەوە بدات.

جێی ئاماژەیە گرێبەستی مباپی لەگەڵ پاریس سان جێرمان هاوینی 2022 كۆتایی پێ دێت و یاریزانەكە دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە هەر یانەیەك بكات كە ئارەزووی لێ بێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close