مێسی لەبەر ئەم هۆكارە بەڕووی سەرۆكی كاتی بارسێلۆنا و بارتۆمیۆ دەتەقێتەوە

 

لەتازەترین كاردانەوەی مێسی سەبارەت بە دزەپێكردنی نهێنییەكانی دوایین گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا، یاریزانە ئارجەنتینییەكە بە بەڕووی سەرۆكی كاتی بارسێلۆنا و بارتۆمیۆی سەرۆكی پێشوو دەتەقێتەوە و دەیەوێت سكاڵاش تۆمار بكات.

بەپێی ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی مێسی بەهۆی ئاشكراكردنی گرێبەستە گران بەهایەكەی لە لایەن ڕۆژنامەی ئیل مۆندۆ زۆر لە تۆسكێتسی سەرۆكی كاتی بارسێلۆنا و بارتۆمیۆ تووڕە بووە و بەنیازە سكاڵای فەرمی لە دادگا لەسەر هەردووكیان لەگەڵ 3 بەرپرسی دیكەی یانەكە تۆمار بكات، لەبەر ئەوەی دەركەوتوە كە ئەوانە دەستیان لە دزەپێكردنی گرێبەستەكەی بۆ رۆژنامەكە هەیە.

هەر سەبارەت بە هەمان بابەت ڕادیۆی كەتەلۆنیا ڕایگەیاند كە مێسی جگە لە بارتۆمیۆ و تۆسكێتس شكات لە جۆردی میستەری جێگری بەڕێوەبەری وەرزشی و ئۆسكار گراو بەرێوەبەری جێبەجێكار و رۆما پۆنتی بەرپرسی بەشی یاسایی یانەكە دەكات بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

جێی باسە، ڕۆژنامەی ئیل مۆندۆی ئیسپانی نهێنییەكانی گرێبەستە زەبەلاحەكەی مێسی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشكرا كردوە و كە تێیدا دەركەوتوە كە مێسی لە چوارساڵی ڕابردوو زیاتر لە نیو ملیار یۆرۆی ورەگرتوە، ئەم بابەتەش هەرایەكی گەورەی ناوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close