رامۆس بەم کارەی بە ناراستەوخۆ رۆیشتنی لە ریال مەدرید راگەیاند

رامس بە کارێکی دڵی هاندەرانی ریال مەدریدی تەنگکردووە و ئەوەندەی دیکە گومانەکانی بۆ رۆیشتنی لە ریال مەدرید زیاتر کردووە.
سێرخیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئینستاگرام هەواڵێکی لەبارەی دەنگۆی رۆیشتنی لە ریال مەدرید لایک کردووە، بەمەش گومانەکان لەسەر رۆیشتنی رامۆس لە ریال مەدرید زیاتر بوون.


ریال مەدرید داوای لە رامۆس کردووە بۆ دوو ساڵ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەو مەرجەی %10ی مووچەکەی کەم بکاتەوە، رامۆسیش رازی نییە مووچەکەی کەم بکرێتەوە و نزیکن لەیەکتری جیاببنەوە و هاوینی داهاتوو رامۆس لە ریال مەدرید بڕوات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close