نێیمار نوێكرایه‌وه‌

ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌گه‌رمی باسیان له‌ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ده‌كرد و كه‌مێك پێش ئێستا، نوێترین و گرینگترین زانیاریی بڵاوكرایه‌وه‌.

پێگه‌ی گۆڵ به‌ شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ فه‌رمی بڵاویكرده‌ووه‌ته‌وه‌، نێیمار داسێلڤا له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان گه‌یشته‌ رێكه‌وتن و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژكراوه‌ته‌وه‌، كه‌مێكی تریش PSG به‌فه‌رمی هه‌واڵه‌كه‌ راده‌گه‌ینه‌نێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، رادیۆی مۆنتی كارلۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پاریس سانجێرمان سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ نوێكرانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێیمار داسێڤا و هێرشبه‌ره‌كه‌ی سانجێرمان، بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی تر له‌ پاریس ده‌مێنێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close