ئیدین هازارد به‌شداری راهێنانه‌كانی ریال مه‌دریدی نه‌كرد!
دووباره پێكانی ئیدین هازاد بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ده‌نگۆكه راتكرایه‌وه
ئیدین هازاردی به‌لجیكی و هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانی، ئه‌مڕۆ به‌شداری راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كرد و باس له تووشبوونی به پێكان ده‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی و نزیك له یانه‌ی شاهانه هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌تا نوسیبووی، ”هازارد به‌شداری راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی ریال مه‌دریدی نه‌كردووه، به‌هۆی هه‌ست كردن به ئازارد له ماسولكه‌كانی”.
دوایی نیو كاتژمێر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، ماركا ده‌ستكاری تێكستی هه‌واڵه‌ی كرد و گۆڕانكاری تیادا كرد، دڵنییایدایه هانده‌رانی مێرێنگی، كه هازارد تووشی پێكان نه‌بووه و هیچ راپۆرتێكی پزیشكی له‌م شێوه‌یه نییه كه پێكانی هازارد پشت‌راست بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار ئه‌و هێرشبه‌ره به‌شداری راهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كردووه.