كویمان سەبارەت بە سوارێز هاتە دەنگ و ڕایگەیاند كە تەنها لەیەك شت پەیشمانە

 

لەتازەترین لێدوانی ڕۆنالد كویمان، ڕاهێنەری بارسێلۆنا كەمێك پێش ئیستا لە پرێس كۆنفرانسی یاری بەرامبەر گراناتا لە جامی شای ئیسپانیا باسی لویس سوارێزی كرد و ڕایگەیاند كە تەنها لەیەك شت هەڵەیان كردوە و پەشیمانن.

لەم بارەیەوە كویمان گوتی” پێویست بوو ئێمە سوارێز بە یانەی یۆڤێنتۆس بدەین نەك بە ئاتلەتیكۆ مەدرید، بەهەر حاڵ بڕیارێكی سەخت بوو، بەڵام سەبارەت بە رۆیشتنی من ئێستاش پێم وایە ئێمە كارێكی ڕاستمان كردوە و پێویست بوو ئەوە ڕووبدات، ئێمە هەمیشە ڕێزی زۆرمان بۆ ئەو یاریزانە هەیە و ڕێز لە خواستەكانی دەگرین.

لەدرێژەی قسەكانیدا كومان باسی بەهرەمەندە لاوەكانی یانەی بارسێلۆنای كرد و گوتی كە یانەكە ژمارەیەكی زۆری ئەستێرەی لاوی بە بەهرەی هەیە بەڵام ناكرێت ئەو ئەستێرانەی ئێستا لەگەڵ ئەو یاریزانەی پێشووتری لاماسیا بەراورد بكرێن، جیاوازی زۆر هەیە.

لەكۆتایی قسەكانیدا كویمان گوتی ئامانجی ئێمە ئەوەیە تۆپی پێیەكی نایاب پێشكەش بكەین، ڕاستە كەس داوای بەدەستهێنانی نازناوی لەم وەرزە لێ نەكردووین، بەلام لە جامی شا و لیگا ڕكابەری دەكەین و كەسیش لە چامپیۆنزلیگ چاوەڕێی شتێكی گەورەمان لێ ناكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close