یانەی لیڤەرپوول بەرگریكارێك دەكڕێت

بەمەبەستی تۆكمە كردنی ریزەكانی یانەی لیڤەرپوول بەرگریكارێك لە یانەیەكی پلە دووەكانی ئینگلتەڕا دەكڕێت و بەنیازە بەم زستانە بۆ ڕیزەكانی بگوازێتەوە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس) یانەی لیڤەرپوول لەسەر داوای كلۆپی ڕاهێنەر (بن دایڤیز)ی بەرگریكاری. یانەی (بریستۆن نۆرس ئێند)ی پلە دوو بە بری 2 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی دەكڕێت، بەگوێرەی هەواڵەكە یاریزانەكە بەرگریكارێكی بەهێزە و گرێبەستی ئەم هاوینە كۆتایی پێ دێت، بۆیە لیڤەرپوول دەیەوێت بەر لە تەواو بوونی وادەی گواستنەوەی زستانە كارەكانی گواستنەوەی ئەم بەرگریكارە بەكۆتا بهێنێت.
جێی ئاماژەیە ، هێڵی بەرگری لیڤەرپوول ئەم وەرزە بەهۆی پێكانی زۆرینەی بەرگریكارانی یانەكەی تووشی كێشەی یەكجار زۆر كردەوە، بۆیە ڕێدز دەیەوێت جگە لەوە بەرگریكارێكی دیكەش بكڕێت.