رامۆس له فلۆرێنتینۆ پێرێز تووڕه بووه و بڕیاریداوه ریال مه‌درید به‌جێبهێڵێت
رامۆس بڕیاریداوه ریزه‌كانی ریال مه‌درید به‌جێبهێڵێت، چونكه هه‌ست ده‌كات فلۆرێنتینۆ پێرێز درۆی له‌گه‌ڵ كردووه.
ماڵپه‌ڕی دێڤینسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، سێرخیۆ رامۆس بڕیاریداوه ریزه‌كانی ریال مه‌درید به‌جێبهێڵێت، چونكه هه‌ست ده‌كات به‌رپرسانی ریال مه‌درید راستگۆ نین له‌گه‌ڵی، چونكه بڕیاریان داوه گرێبه‌ستی كه‌ریم بێنزێما و دانی كارڤاخال نوێبكه‌نه‌وه و مووچه‌ی هه‌ردوو یاریزانه‌كه زیاد بكه‌ن، كه‌چی ئاماده نین مووچه‌ی رامۆس وه‌كو خۆشی بهێڵنه‌وه.
به‌رپرسانی ریال مه‌درید به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی یانه‌كه، داوایان له رامۆس كردووه گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز نوێبكه‌نه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی %10ی مووچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، واته له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ساڵانه 12 ملیۆن یۆرۆ وه‌ربگرێت 10,8 ملیۆن یۆرۆ وه‌ربگرێت.
رامۆس بڕیاری داوه به ئۆفه‌ره‌كه‌ی ریال مه‌درید رازی نه‌بێت و هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی له لۆس بلانكۆس بكات.