پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یاری لیڤانتی ڕاگەیەنرا

 

بڕیارە لەكاتژمێر 6,30 خولەكی ئەمڕۆ بەكاتی هەولێر یانەی ریال مەدرید لەچوارچێوەی لیگای ئیسپانیا لەیاریگای دیستیفانۆ ڕووبەڕووی یانەی لیڤانتی ببێتەوە.

ڕۆژنامەی ماڕكا سەبارەت بەو یارییە و لەگەڵ یارینەكردنی كۆمەڵێك یاریزانی كاریگەر پێكهاتەی پێشبینیكراوی خۆی بڵاوكردوەتەوە و كە تێیدا زێدان ئامادە نابێت و لەشوێنی كەرەنتین كردنی بە تەلەفۆن لەگەڵ بیتۆنی یاریدەدەری بەردەوام بێت، بەپێی پێكهاتەكە ریال مەدرید هەر بە شێوازی 3-3-4 یاری دەكات و پێكهاتەی سەرەكی پێشبینیكراوی یانەكەش بۆ ئەو یارییە بەم شێوەیە دەبێت..
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
بەرگریكاران: میندی ، ئۆدەریزۆلا، میلیتاو ، ڤاران
ناوەڕاست: كڕۆس ، مۆدریچ، كاسیمیرۆ
هێرشبردن: بێنزیما، ئاسنسیۆ ، هازارد

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close