وادەی دوور كەوتنەوەی هاری كەین مۆرینیۆ شۆك دەكات

 

دوای ئەوەی هاری كەین لە یاری بەرامبەر لیڤەرپوول تووشی پێكان هات و یاریگای جێهێشت، شكنینە پزیشكییەكان دەریانخست، كە گۆڵكارە نایابەكەی تۆتنهام بۆ ماوەیەكی زۆر دادەبڕێت.

بەپێی قسەی ڕۆژنامەنووس (جۆن كڕۆس) لە ڕۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی هاری كەین بەهۆی دوو پێكان لە پاژنەی هەردوو پێی ڕاست و چەپی بۆ ماوەی 8 هەفتە لە یارییەكانی تۆتنهام دادەبڕێت، بەمەش گورزێكی كوشندە لەكاتە هەستیارەی پرێمەرلیگ بە یانەی تۆتنهام دەكەوێت، لەبەر ئەوەی كەین لە ژمارەیەكی زۆری یاری گرنگی پرێمەرلیگ و یۆرۆپا لیگ و پاڵەوانێتی دیكە دادەبڕێت و ئەمەش كاریگەری خراپی بۆ سەر ئەنجامەكانی یانەكەی دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە كەین لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە ئاسیست و گۆڵەكانی شان بەشانی سۆن باشترین ئاستی پێیشكەش دەكرد و خاڵی بەهێزی یانەكەی بوو

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close