ئەمڕۆ ڕیال مەدرید بەبێ زێدان و 6 یاریزانی گرنگ ڕووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە

 

لەچوارچێوەی یارییەكانی لیگای ئیسپانیا ئەمڕۆ لەسەر یاریگای دیستیفانۆ لە مەدرید یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی یانەی لیڤانتی دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی ماڕكا بڵاویكردوەتەوە كە ئەمڕۆ ڕیال مەدرید لەیاری بەرامبەر لیڤانتی لە ڕاهێنەرەكەی و چەندین یاریزانی گرنگ بە هۆكاری جیاجیا بێ بەش دەبێت، بەپێی ڕۆژنامەكە جگە لە زیزۆ و ناچۆ كە بەهۆی كۆرۆنا دوور دەكەونەوە و لە یاریگا ئامادە نابن، هەریەكە لە ڕامۆس و كارڤەخال و ڕۆدریگۆ و ڤاڵڤێردی و لۆكاس ڤاسكوێزیش بەهۆی پێكان یاری ناكەن، بەمەش هێڵی بەرگری ڕیال مەدرید زۆرترین زیانی بۆ ئەم یارییە بەردەكەوێت.

جێی ئاماژەپێكردنە، ڕیال مەدرید كە دووەمی ڕیزبەندی لیگای ئیسپانیایە لە كاتژمێر 6.15 خولەك بەكاتی هەولێر ڕووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close