پێرلۆ: کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەژێر کۆنتڕۆڵی مندا نییە

ئاندریا پێرلۆ لەبارەی شکاندنی رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە دەڵێت ‘کریستیانۆ لەم کاتانە لەژێر کۆنتڕۆڵی مندا نییە و خۆی بەرپرسیارەتی لەئەستۆ دەگرێت’.
ئاندریا پێرلۆ راهێنەری یۆڤێنتۆس پێش یاریی سبەی بەرامبەر سامپدۆریا لەبارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت ‘کریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆژێک مۆڵەتم پێدابوو، کاتێک لە دەرەوەی سەنتەری وەرزشی یانەکەمانە لەژێر کۆنتڕۆڵی مندا نییە و یاریزانەکان ئازادن لە دەرەوەی راهێنانەکان چی دەکەن، هەر کارێکیش بکەن خۆیان بەرپرسیارەتی لەئەستۆ دەگرن’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆژی چوارشەممە کە رۆژی لەدایکبوونی جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی بوو، لەپێناوی گەشتکردن بۆ ناو بەفر کەرەنتینی شکاند و بەمهۆیەوە بۆ ماوەیەک لە هۆتێڵێک دەستبەسەرکرا.

پێرلۆ دەشڵێت ‘سبەی بەرامبەر سامپدۆریا لە سەرەتاوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئالڤارۆ مۆراتا سەرەکی دەبن و دیبالاش بۆ یارییەکە ئامادە نابێت’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close