تەواو، رامۆس لە ریال مەدرید دەڕوات

ریال مەدرید تەسلیم بووە و گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ناتوانێت رێگا لە رۆیشتنی رامۆس بگرێت، بەرگریکارەکەی مێرێنگیش لەگەڵ یانەیەک دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

جۆسێپ پێدرۆل، پێشکەشکاری بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی کە لە ریال مەدرید نزیکە، رایگەیاندووە ریال مەدرید تەسلیم بووە و رامۆس لەگەڵ یانەیەکی دیکە دەستی بە گفتوگۆ کردووە تاکو هاوینی داهاتوو پەیوەندیی پێوە بکات، بەرپرسانی ریال مەدریدیش بڕیاریان داوە هیچ ئۆفەرێکی دیکە ئاراستەی رامۆس بەکەن.

بەرنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، ریال مەدرید داوای لە رامۆس کردووە بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە بەڵام بەو مەرجەی %10ی مووچەکەی کەم بکەنەوە، لە بەرامبەردا رامۆس داوا دەکات مووچەکەی وەکو خۆی بمێنێتەوە کە 12 ملیۆن یۆرۆیە.

بەرنامەی ئێلچیرێنجیتۆ رایگەیاندووە، ریال مەدرید بەهۆی دۆخی دارایی دەبێت هاوینی داهاتوو دوو یاریزانی بەڕێ بکات و پێشبینیش دەکرێت سبەی شەممە رامۆس پەیوەندیی بە فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە بکات و بە رێژەیەکی زۆر ماڵئاوایی لێ بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close