مێسی بەم قسەیە گومانەکانی لەسەر رۆیشتنی لە بارسێلۆنا زیاتر کرد

میسی بە قسەیەکی لەگەڵ رۆژنامەنووسێکی ئیسپانی گومانەکانی لەسەر ئەگەری بەجێهێشتنی بارسێلۆنا زیاتر کردووە و پێشبینی دەکرێت لە بڕیاری بەجێهێشتنی بارسێلۆنا پەشیمان نەبێتەوە.

داریۆ مۆنتێرۆ رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە بەرنامەی ئێلچیرێنجیتۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، کاتێک لەگەڵ مێسی باسی داهاتووی کردووە، لیۆ پێی گوتووە ‘هێشتا نازانم چی دەکەم لە داهاتوودا’.

رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە بە بەرنامە ئیسپانییە بەناوبانگەکەی راگەیاندووە، بەگوێرەی قسەکانی مێسی پێموایە لیۆ هێشتا لە بڕیاری خۆی پەشیمان نەبووەتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی هاوینی داهاتوو ریزەکانی بلاوگرانا بەجێبهێڵێت.

مێسی کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دەتوانێت بێبەرامبەر یانەکە بەجێبهێڵێت، لەکاتێکدا یانەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی بەربژێرن بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لیۆ یارییان بۆ بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close