ئیبراهیمۆڤیچ بێدەنگی دەشکێنێت باسی شەڕە جنێوەکەی خۆی و لۆکاکۆ دەکات

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بێدەنگی دەشکێنێت و بۆیەکەمجار باسی شەڕە جنێوقەکانی خۆی و لۆکاکۆ دەکات.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری سویدی ئەیسی میلانی ئیتاڵی کە لە یاریی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئینتەر میلان لەگەڵ رۆمێلۆ لۆکاکۆ شەڕیان کرد و دواتر بە کارتی سوور کردە دەرەوە، لە تویتەر روونکردنەوەی لەبارەی قسەکانی داوە کە ئیبرا بەکارهێنانی وشەی رەگەزپەرستی تۆمەتبار دەکرێت.

ئیبرا نووسیویەتی ‘لە جیهانی ئیبراهیمۆڤیچدا هیچ شوێنێک بۆ رەگەزپەرستی نییە، ئێمە هەموومان بەیەکەوە لە هەمان پێشبڕکێ داین و یەکسانین، ئێمەی یاریزانان بەشێکمان لە بەشێکمان باشترین’.

دوای ئەوەی لۆکاکۆ و ئیبراهیمۆڤیچ بووە شەڕیان میدیاکانی ئیتاڵیا وایان بڵاوکردەوە، لۆکاکۆ جنێوی بە ئیبرا و هاوژینەکەی داوە و ئیبراش قسەی بە خۆی و دایکی گوتووە و دنەگۆی ئەوەش هەبوو زڵاتان وشەی رەگەزپەرستی بەکارهێنا بێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close