کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی یۆڤێنتۆس دوورخرایەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی بەرامبەر سپال یاریی ناکات و پشوو وەردەگرێت.
یانەی یۆڤێنتۆس لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یاریی بەرامبەر سپال لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا راگەیاند، ئاندریا پێرلۆ بۆ یارییەکە بانگهێشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆی نەکردووە و پشوو وەردەگرێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 21 یاری 20 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە، کە لە جامی ئیتاڵیا تەنیا یارییەکی لەم وەرزە کردووە.
ئەمشەو کاتژمێر 10:45 یۆڤێنتۆس لە ئالیانز ستادیۆم میوانداریی سپال دەکات.
#CoppaItalia ⚽️
I convocati ⚪️⚫️ per #JuveSPAL! pic.twitter.com/s7OwQlcyCp— JuventusFC (@juventusfc) January 27, 2021