ڤیدیۆ: شەری نێوان لوکاکو و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ

لە یاریی نێوان ئینتەر میلان و ئەیسی میلان هەردوو یاریزانی لوکاکو وئیبراهیمۆڤیچ لە دوا خولەکەکانی نیوەی یەکەم، دەمەقاڵێ و شەڕ لە نێوانیان روویدا و بەم هۆیەوە هەردوو یاریزان کارتی زەردیان وەرگرت

دواتر لە میدیاکان شەرە قسەکەی نێوان هەردوو یاریزان بڵاو بۆوە، هەندێک لە سەرچاوە باس لەوە دەکەن زڵاتان وشەی رەگەز پەرستی بەکار هێناوە بەڵام ئەوەی لە کامێراکان دەرکەوت ئەم شەرە قسەیە بوو

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ لوکاکو : برۆ تقوس فودو جادوو ئەنجام بدە ( دیینێکە لە ئەفریقا ) لەگەڵ دایکت لە شوێنێکی تر هەی گوێ درێژی بچووک
لوکاکو : من لەگەڵ تۆ و خێزانەکەت ئەنجامی دەدەم، قسە لەسەر دایکم دەکەی ؟ هەی کوری قا ****
ئیبراهیمۆڤیچ : تۆ گوذرێژێکی بچووکی
لوکاکو : وەرە دەرەوەی یاریگا

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close