لۆكا یۆڤیچ هۆكاری خراپی ئاستی له‌گه‌ڵ‌ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات

لۆكا یۆڤیچ، ئه‌ستێره‌ی سربی و هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانیا، كه‌ ئێستا به‌ شێوه‌ی خواستن گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئینتراخت فرانكفۆرت، هۆكاری خراپی ئاسی له‌ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌كات.

لۆكا یۆڤیچ ده‌رباره‌ی خراپی ئاسی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گوتی:” من له‌گه‌ڵ‌ ریال مه‌درید به‌ختێكی خراپم هه‌بوو، به‌رده‌وام تووشی په‌كان ده‌بوو، بۆیه‌ نه‌متوانی ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆم نیشانبده‌م”.

یۆڤیچ ده‌رباره‌ی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی دوایی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فڕانكفۆرت گوتی:”من لێره‌ زۆر هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌م، من له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ته‌نها دوو گۆڵم تۆمار كرد، به‌ڵام دوایی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئینتراخت، توانیوه‌مه‌ له‌ دوو یاریی سێ گۆڵ بكه‌م”.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close