مێسی یەکەم هەنگاوی بۆ چوونی بۆ پاریس سانجێرمان هاویشت

بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مێسی و ئەندامانی خێزانەکەی دەستیان بە کۆرسی فێربوونی زمانی فەرەنسی کردووە، ئەمەش وەکو یەکەم هەنگاو بۆ چوونی بۆ ریزەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەژمار دەکرێت

بەرنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە ئێستا مێسی و ئەندامانی خێزانەکەی خەریکی خوێندنی زمانی فەرەنسین و ئەمەش وەکو ئاماژەیەکە بۆ یەکلابوونەوەی چارەنووسی مێسی کە لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و تاکو ئێستاش لیۆ هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نەکردووە.

هەروەها لە لای خۆشیەوە رۆژنامەنووس جیفرۆی گاریتیە لە پڵەس کەناڵی فەرەنسی لە لێدوانێکی تایبەتت هەمان زانیاریی ئاشکرا کردووە، باسی لەوە کردووە مێسی لەگەڵ سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی دەستیان کردووە بە فێربوونی زمانی فەڕەنسی بۆ ئەم مەبەستە بەشداری کۆرسی فیربوونی ئەم زمانەیان کردووە

پێشتر میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاندبوو بەرپرسانی پاریس دەیانەوێت مێسی و نێیمار جارێکی دیکە بەیەکەوە کۆبکەنەوە و پێشتریش نێیمار دانی بەوەدانا بوو حەز دەکات بەیەکەوە لەگەڵ مێسی یاریی بکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close