چەند کاتژمێرێکی دیکە تۆخێل دەبێتە راهێنەری چێڵسی

تۆماس تۆخێل لە لەندەنە لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی دەبێتە راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوەنی یانەی چێڵسی بڕیاری داوە تۆماس تۆخێل بکاتە بەڕێوەبەری هونەری یانەکەی و راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەمڕۆ گەیشتە لەندەن تاکو گرێبەستەکەی واژۆ بکات.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، تۆخێل بەبێ هیچ دوودڵییەک ئۆفەرەکەی چێڵسی قبووڵکردووە و چاوەڕێ دەکرێت رۆژی چوارشەممە لە یاریی بەرامبەر وۆلڤەرهامتن لەسەر کورسی یەدەگی چێڵسی لەشوێنی فرانک لامپارد دابنیشێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی رایگەیاندووە، هەموو شتێک تەواو بووە سبەی تۆخێل سەرپەرشتی راهێنانەکانی بلووز دەکات و بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو دەبێتە راهێنەری چێڵسی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close