كیلیان مباپێ داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێر‌مان یه‌كلا ده‌كاته‌وه
گرێبه‌ستی كیلیان مباپێ له هاینی ساڵی 2022 كۆتایی دێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پاریس سانجێر‌مان ترسی له ده‌ستدانی هه‌یه و هه‌ردوو لا به نیازی گفتوگۆن، به‌ڵام مباپێ له ئه‌گه‌ری رێككنه‌كه‌وتنی له‌گه‌ڵ PSG، یانه‌ی داهاتووی هه‌ڵبژاردووه.
كه‌ناڵی ESPNی جیهانی كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، كیلیان مباپێ لیڤه‌رپوولی وه‌كو یانه‌ی داهاتووی ده‌ستنیشانكردووه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ رێدز گفتۆگۆ بكات، له ئه‌گه‌ری رێككنه‌كه‌وتی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێر‌مان.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی، چه‌ندین یانه‌ی دیاریی ئه‌وروپا له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی مباپێ و سانجێر‌مان ده‌كه‌ن، له سه‌رووی هه‌موویان ریال مه‌درید، لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر یونایتد، چه‌ند جارێكیشه ناوی بارسێلۆناش ده‌هێنرێت كه گرینگی به یاریزانه لاوه‌كه ده‌دات.