چێڵسی بەفەرمی فرانک لامپاردی دوورخستەوە

یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەکو چاوەڕوان دەکرا بەفەرمی فران لامپاردی لە راهێنەرایەتی یانەکەی دورخستەوە.
یانەی چێڵسی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە بڕیاری دوورخستنەوەی لامپاردیان داوە کە رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوەنی یانەکە رایگەیاندووە بڕیاری لەسەرکارلادانی لامپارد سەختترین بڕیار بووە بەهۆی ئەوەی پیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ لامپارد هەبووە.
چێڵسی لە پلەی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت و لە دوایین هەشت یاریی خولەکە تەنیا دوو بردنەوی بەدەستهێناوە.

لامپارد لە ماوەی وەرزێک و نیو لەگەڵ چێڵسی لە 84 یاری 44 بردنەوە و 17 بەرامبەربوون و 23 دۆڕانی بەدەستهێنا و بلووز 171 گۆڵی کرد و 116 گۆڵی لێکرا.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close