مۆرینیۆ بۆ گاریس بەیل تەنها بەو مەرجە یاری دەكەی

 

لەتازەترین لێدوانیدا، خۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری تۆتنهام باسی گاریس بەیلی كردو ڕایگەیاند كە تەنها بە مەرجێك یارزانە وێلزییەكە دەتوانێت لە یارییەكان بەشداری بكات.

لەم بارەیەوە، مۆرینیۆ لەپرێس كۆنفرانسی یاری بەرامبەر ویكۆمب واندەرز لە جامی ڕابیتەی ئینگلیزی بەڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە تاكە مەرجی بەشداری كردنی گاریس بەیل لە یارییەكان ئەوەیە لە مەشقەكانی یانەكە خۆی بسەلمێنێت و رۆژانە لە مەشقەكان ئاستی جێگیر بێت و لە یارییەكانیش كاتی بەشداری دەكات جێی پەنجەی دیار بێت، هەروەها گوتیشی من خولەك بەهیچ یاریزانێك نابەخشم، پێویستە خۆی ئەوە بۆ خۆی زامن بكات، ئەویش لەڕێگەی بەشداری كردنی مەشقەكان و پێشكەش كردنی ئاستێكی شایستە دەبێت.

جێی ئاماژەیە، ئەمشەو تۆتنهام لە گەڕی چوارەمی جامی ڕابیتەی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر وایكۆمب واندەرز یاری دەكات، بۆ ئەم یارییەش مۆرینیۆ پێكهاتەیەكی بەهێزی ئامادەكردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close