فیدراسیۆنی تۆپی پێی چیك: كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریكۆردی جۆسێف بیكای نه‌شكاندووه‌

دوایی ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ،‌ 760مین گۆڵی فه‌رمی له‌ كاروانی وه‌رزشی پیشه‌گه‌ری خۆی تۆمار كرد، وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ یه‌كه‌م گۆڵكار له‌ مێژووی تۆپی پێ كه‌ زۆرتین گۆڵی فه‌رمی تۆمار بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی چیك زانیارییه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ و چاڵێنچی دۆن ده‌كات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی چیك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، جۆسێف بیكا له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی، 821 گۆڵی فه‌رمی تۆمار كردووه‌، بۆیه‌ چاڵێنجی كریستیانۆر رۆناڵدۆ ده‌كه‌ین كه‌ ریكۆرده‌كه‌ی بشكێنێت، كه‌ تازه‌ 760 گۆڵی تۆمار كردووه‌.

زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی دوێنێ بڵاویان كرده‌وه‌، كریستیانۆ زۆرترین گۆڵی فه‌ره‌می تۆمار كردووه‌ به‌ 760 گۆڵ، بیكا له‌ دوایی ئه‌وه‌ دێت به‌ 759 و پێلێ به‌ 757 گۆڵ له‌ پله‌ی سێیه‌م دێت.

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close