پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت له رێگای یاریزانێكی مێسی رازی بكات په‌یوه‌ندی به یانه‌كه بكات

رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا، زۆرترین ده‌نگۆی درووستكردووه، له كاتێكدا كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئه‌و یاریزانه ده‌توانێت به خۆرایی یانه‌كه‌ی جێبهڵێت و تاوه‌كو ئێستا دیار نییه كه ده‌مێنێته یان په‌یوه‌ندی به یانه‌كی تر ده‌كات، یانه گه‌وره‌كانیش چاویان له‌سه‌ر تواناكانیه‌تی.
لیۆناردۆ پارادێس، ناوه‌ڕاستكاری ئارجێنتینایی و پاریس سانجێرمان، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی مێسی به یانه فڕه‌نسییه‌كه گوتوویه‌تی:”له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه ده‌مانه‌وێت مێسی په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان بكات، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره لای مێسی خۆیه‌تی، ناسر خلێفی و لیۆناردۆی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی پاریس، چه‌ندین جار پێیان گوتووم كه مێسی رازی بكه‌م په‌یوه‌ندی به PSG بكات”.
Paredes on Messi at PSG:
"It’s natural that we all want Messi in our team. But these are decisions that belong to the club, Leonardo and our president to convince him to come to us." 🤞 pic.twitter.com/YpBg0RTzsZ
— Goal (@goal) January 21, 2021
پێش چه‌ند رۆژێك، به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی یانه فڕه‌نسییه‌كه نه‌یشارده‌وه، كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن مێسی په‌یوه‌ندی به یانه‌كه بكات و له نزیكه چاودێری بارودۆخی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نێیماری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه و هاوڕێی نزیكی لیۆ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه و ئاره‌زوو ده‌كات مێسی په‌یوه‌ندی به سانجێرمان بكات.