بۆچەتینیۆ بێ دەنگی شكاند و باسی هاتنی مێسی كرد

 

لەتازەترین لێدوانی دا ماوریسیۆ بۆچەتینیۆ ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان، باسی بابەتی هاتنی لیۆنێل مێسی بۆ یانە تازەكەی دەكات.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەرە ئارجەنتینییەكە بە ئێزگەی (كادینا سێر)ی ڕاگەیاندوە كە گوێی لە قسەكانی نێیمار بووە كە دەڵێت “پێم خۆشە جارێكی دیكە لەگەڵ مێسی یاری بكەمەوە” لە ڕاستیدا دەبێت كەمێك بە ئاگاییەوە قسە بكەین لەبەر ئەوەی مێسی یاریزانی یانەیەكی دیكەیە، بەڵام نایشارمەوە من هەمیشە خەون بەوە دەبینم باشترین یاریزانەكان لەگەڵ تیپەكەم یاری بكەن.

لە تەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا بۆچەتینیۆ سەبارەت بە ڕۆیشتنی مباپێ لە پاریس سان جێرمان و بایەخ پێدانی ڕیال مەدرید و لیڤەرپوول بە تواناكانی یاریزانەكەی گوتی ” بەرپرسانی یانەكە هەموو هەوڵی خۆیان دەدن گرێبەستی باشترینەكانی یانەكە تازە بكەنەوە، بەدڵنیاییەوە مباپێ یەكێكە لەو یاریزانانە، ئەو هەر خۆشی لێرە لە پاریس زۆر ئاسوودەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close