بارسێلۆنا بە خۆرایی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی مانچێستەر سیتی واژوو دەکات

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بارسێلۆنا بە بەهێزەوە چووە کیبڕکێی کڕینی یاریزانی لاوی مانچیستەر سیتی ئیرک گارسیا، بەڵام دواتر هەردوو یانەی بارسێلۆنا و مان سیتی ڕێک نەکەوتن کەمێک پێش ئێستا هەواڵی چوونی گارسیا بۆ بارسێلۆنا بلاو کرایەوە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆ لە هەواڵێکی بەپەلە باسی لەوە کردووە، بارسێلۆنا لەگەڵ ئیرک گارسیا ڕێکەوتووە هەفتەی داهاتوو بە خۆرایی گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژوو بکات، دواتر هاوینی داهاتوو ڕوو لە یانەی بارسێلۆنا بکات و یاریی بۆ ئەنجام بدات، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی هات ئەو یاریزانە ئازاد بوو گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەیەک بکات خۆی بیەوێت

ئرک گارسیا یاریزانی لاماسیای بارسێلۆنا بوو دواتر لە ساڵی ٢٠١٧ ڕووی لە یانەی مانچێستەر سیتی کرد دواتر بۆ تیپی یەکەمی یانەکەی سەرخرا، بارسێلۆنا بە بەهێزەوە داوای ئەو یاریزانەی کردەوە دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ مان سیتی

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close