زێدان بۆ یارییەكەی ئەمشەوی جامی شا كۆمەڵێك ئەستێرەی لەو یارییە دوور خستوەتەوە

 

بەمەبەستی پشوودان یان پێكان زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بڕیاری دا كە 5 ئەستێرەی گرنگی یانەكەی لە یارییەكەی ئەمشەوی قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا دووربخاتەوە.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید زێدان بۆ یارییەمەی ئەمشەو بەرامبەر ئەلكۆیانۆ هەر یەكە لە ( ڕامۆس و ڤاران و كارڤەخال و مۆدڕیچ و ئۆدیگارد)ی بەهۆی پێكان یان بۆ پشوودان دوور خستوەتەوە، بەمەش ئەمشەو زیزۆ بوار بە چەند یاریزانێكی یەدەگ دەدات كە لەم یارییە بەشداری بكەن، لەبەر ئەوەی جگە لەوانەی دوور خراونەتەوە ئەگەری زۆر هەیە لە یارییەكە چەند ئەستیرەیەكی دیكەش لەسەر كورسی یەدەگ دابنیشێنێت.

جێی ئاماژەیە ڕیال مەدرید ئەمشەو لە كاتژمێر 11 بە كاتی هەولێر بەرامبەر یانەی ئەلكۆیانۆ یاری دەكات، بەسەركەوتنیش لەم یارییە یانەكە دەتوانێت بۆ قۆناغی 16 سەركەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close