فەرمی : سزاکەی مێسی ئاشکرا کرا

دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی مێسی لە کۆتایی یاریی لە خولەکی 120 بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا دوای ئەوەی بە توندی لە یاریزانێکی بلباویدا، ئەمرۆ سزای ئەو یاریزانە ئاشکرا کرا

لیژنەی سزاکانی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانی دوای سەیر کردنەوەی رووداوەکە و خوێندنەوەی راپۆرتەکەی خیل مانزانۆی ناوبژیوانی یارییەکە، بریاردرا مێسی بۆ دوو یاریی سزا بدات لەگەڵ ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ یۆرۆ، بە هۆی ئەوەی مێسی راستەوخۆ کارتی سوور بە روودا بەزر کراوەتەوە

مێسی ناتوانێت لە یاریی یانەکەی لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر کۆرنێلا و لە لالیگا دژی ئیلیچ یاریی بکات، بەڵام دژی بلباو لە لالیگا یاریی دەکات

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close