كاردانەوەی زێدان لەسەر دوو گۆڵەكەی لۆكا یۆڤیچ لە بۆندزلیگا

 

كەمێك پێش ئێستا لە پرێس كۆنفرانسی یارییەكەی ڕیال مەدرید لە جامی شا بەرامبەر ئەلكۆیانۆ زێنەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیال مەدرید ستایشی ئاستی لۆكا یۆڤیچی كرد كە لە یەكەمین یاری بۆندزلیگا لەگەڵ فڕانكفۆرت توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

لەم بارەیەوە، زێدان گوتی ” زۆر دڵخۆشم بەو كارەی یۆڤیچ لەگەڵ یانە تازەكەی لە بۆندزلیگا ئەنجامی دا، ئەو باش دەزانێت چی دەكات، لە كۆتایشدا ئەو هەر یاریزانی ڕیال مەدریدە و یاریزانێكی لاوە من هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم، دەربارەی ڕۆیشتنی یاریزانەكەش زیزۆ گوتی دەتوانم بڵێم یۆڤیچ و ڕیگیلۆن و حەكیمی بەهۆی هەڵەی منەوە بۆ یانەكانی دیكە رۆیشتن.

لە تەوەرێكی دیكەدا ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لەسەر هاتنی داڤید ئەلابا و مباپی لێ پرسی بەلام زێدان گوتی كە ئەو تەنها بیر لە یاری ئەلكۆیانۆ دەكاتەوە كە بڕیارە لە میانەی جامی شای ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close