بەرپرسێکی پاریس سانجێرمان: بەڵێ مێسی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە دەمانەوێت بیکڕین

بەرپرسێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆیەکەمجار دان بەوەدا دەنێت کە مێسی یەکێکە لەو یاریزانانەی کە دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان لە دیمانەیەکی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ لەبارەی مێسییەوە دەڵێت ‘بێگومان یاریزانێکی وەکو مێسی هەمیشە یەکێکە لە یاریزانە داواکراوەکانی پاریس سانجێرمان بەڵام لەم کاتەدا گونجاو نییە قسەی لەبارەوە بکەین یان خەونی پێوە ببینین’.
هەروەها لیۆناردۆ دەڵێت ‘ئێمە یەکێکین لەو یانانەی کە لەسەر مێزی گرنگیدان و چاودێریکردنی مێسی دانیشتووین بەڵام هێشتا چوار مانگ ماوە بۆ ئەوەی بگەینە کۆتایی وەرز بۆیە جارێک زووە قسەی لەبارەوە بکەین’.
مێسی کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەخۆرایی ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت، لە سەرەتای ئەم مانگەوەش لە گفتوگۆکردن لەگەڵ هەر یانەیەک سەربەست بووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close