ڕیال مەدرید بەرگریكارێكی نایابی یانەیەكی گەورەی ئەوروپای بۆ ڕیزەكانی گواستەوە

 

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی یانەی ڕیال مەدرید بۆ تۆكمە كردنی هێڵی بەرگری، یانە گەورەكەی مەدرید بەخۆڕایی بەرگریكارێكی گرنگی یانەیەكی گەورەی ئەوروپای بۆ ڕیزەكنی گواستەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی (ماڕكا) یانەی ریال مەدرید ڕێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ (دازید ئەلابا)ی بەرگریكاری بایەڕن میونشین كردوە بۆ ئەوەی لەم هاوینە بەخۆڕایی و بەمووچەی 11 ملیۆن یۆرۆی سالانە بۆ 4 وەرز لەگەڵ ڕیال مەدرید یاری بكات، بەپێی ماڕكا ئەلابا پشكنینە پزیشكییەكانی لای پزیشكی ڕیال مەدرید بە سەركەوتوویی ئەنجامداوە و ئەم هاوینە دەبێتە یاریزانێكی ڕیال مەدرید و بەرگری لە درێسەكەی دەكات.

لەدرێژەی هەواڵەكە هاتوە كە ئەلابا كە لە 408 یاری لەگەڵ بایەرن 32 گۆڵ و 49 ئاسیستی هەیە و 25 نازناویشی بردوەتەوە، وەك بەرگریكارێكی جۆكەر دەتوانێت وەك بەرگریكاری چەپ و ڕاست و شوێنی ڤاران و لە هێڵی ناوەڕاستیش یاری بكات، بەمەش هاتنی ئەو یاریزانە زۆرترین كێشە بۆ زێدان چارەسەر دەكات، بەتایبەتی دوای دابەزینی ئاستی مارسیلۆ و خراپی میندی بەم دواییە و كۆتایی هاتنی گرێبەستی ناچۆ.

لەكۆتاییدا ماڕكا ئاماژەی كردوە كە هاتنی ئەلابا هیچ پەیوەندییەكی بە تازەكردنەوەی گرێبەستی ڕامۆس دا نییە و هەوڵ دەدرێت گرێبەستی ئەویش بەم زووانە یەكلایی بكرێتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close