بارسێلۆنا تانە لە کارتە سوورەکەی مێسی دەدات

بارسێلۆنا تانە لە کارتە سوورەکەی مێسی دەدات و رۆژی چوارشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیار لەبارەی ماوەی سزایەکەی لیۆ دەدات.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارمن پێرێز سەرۆکی لێژنەی پێشبڕکێیەکان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رۆژی چوارشەممە ماوەی سزایەکەی مێسی رادەگەیەنێت، بەڵام بەرپرسانی بارسێلۆنا دەیانەوێت دەستپێشخەریی بکەن و زووتر تانە لە کارتە سوورەکەی لیۆ بدەن کە لە دوایین خولەکی یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕوویدا بەرزکرایەوە.

رۆژنامە ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، ئەگەر لێژنەکە هەڵسوکەوتەکەی مێسی بە ئاسایی دابنێن، ئەوا تەنیا سێ یاریی سڕ دەکرێت، بەڵام ئەگەر هەڵسوکەوتەکەی بە دوژمنکارانە دابنێن ئەوا چوار بۆ دوازدە یاریی سڕ دەکرێت.

مێسی بەرامبەر بلباو لە خولەکی 120 بۆیەکەمجار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لەگەڵ بارسێلۆنا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close