نێیمار: بیرم له‌ وازهێنان له‌ یاریكردن كردووه‌ته‌وه‌

نێیمار له‌ لێدوانێكیدا رایده‌گه‌یه‌نێت پێشتر چه‌ند جارێك بیری له‌ وازهێنان له‌ یاریكردن كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ خۆی پرسیوه‌ بۆچی له‌ یاریكردن به‌رده‌وام بێت.

نێیمار داسێلڤا یاریزانی 28 ساڵانی پاریس سانجێرمان له‌ لێدوانێكی بۆ گۆڤاری GAFFER ده‌ڵێت ‘هه‌ندێكجار له‌خۆم ده‌پرسی بۆچی به‌رده‌وام بم، له‌كاتێكدا خه‌ڵكانێك حه‌ز به‌ یاریكردنی من ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك كات بڕینی سه‌رنجڕاكێشی یاریزانانیش هه‌ر به‌ ناشرینی ده‌بینن و ناڕازاین’.

هه‌روه‌ها نیمۆ ده‌شڵێت ‘خه‌ڵكی زۆرجار بڕیاری جیاواز ده‌ده‌ن، من كاتێك ئه‌و بڕیاره‌م دا واز له‌ یاریكردن بهێنم گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌و قۆناخانه‌م بیر كه‌وته‌وه‌ كه‌ پێییدا تێپه‌ڕیوم له‌ بڕیاره‌كه‌م په‌شیمان بوومه‌وه‌ و ئارام بوومه‌وه‌، من حه‌ز و ئاره‌زووم بۆ یاریی تۆپی پێ له‌ده‌ست نه‌داوه‌، من زۆر گرنگی به‌ چاودێریكردنی میدیاكان ناده‌م، به‌ڵام كه‌سه‌ نزیكه‌كانم ده‌یانخوێننه‌وه‌ و پێمده‌ڵێنه‌وه‌ ئه‌مانه‌ش تووڕه‌م ده‌كه‌ن، به‌ڵام من له‌ بڕیاره‌كه‌م په‌شیمان بوومه‌وه‌’.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close