یاریزانێکی لیڤەرپوول بە خۆرایی ڕوو لە بارسێلۆنا دەکات

لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری نوێی بارسێلۆنا رۆناڵد کومان داوای لە کارگێری بارسێلۆنا کرد یاریزانی هۆڵەندی و یانەی لیڤەرپوول ڤیناڵدۆمی بۆ بگوازنەوە، هەرچەندە سەرەتا گرێبەستەکە ئەنجام نەدرا بەڵام ئێستا هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بە خۆرای دێتە بارسێلۆنا

رۆژنامەکانی ئینگڵتەرا و هۆڵەندا لە ژمارەی ئەمڕۆ باسیان لەوە کردووە ئەو یاریزانە ئۆفەری نوێی یانەکەی بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەتکردۆتەوە لە پێناو ئەوەی ڕوو بکاتە بارسێلۆنا دووبارە لە ژێر سەرپەرشتی ڕۆناڵد کومان یاریی بکاتەوە

ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە ڤیناڵدۆم وەرزی داهاتوو بە خۆرایی ڕوو دەکاتە بارسێلۆنا، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت یاریزانەکە ئازاد دەبێت ڕوو له هەر یانەیەک بکات خۆی بیەوێت

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close