ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی هەواڵێكی خۆش بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات

 

دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی ناخۆش بەهاندەرانی یانەی بارسێلۆنا گەیشت، ئەمڕۆ بەر لە یاری كۆتایی سوپەری ئیسپانی ڕۆژنامەیەكی كەتەلۆنی هەواڵێكی خۆشی لەسەر مێسی بۆ هەودارانی بارسێلۆنا بڵاوكردوەتەوە

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی بڵاویكردوەتەوە كە مێسی هەست بە باشی دەكات و دەیەوێت لە یاری كۆتایی جامی سوپەر بەرامبەر ئاتلەتیك بلباو یاری بكات، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش بڕیارە كومان ناوی مێسی لە لیستی یارییەكە دوور نەخاتەوە و تا دوایین ساتەكان چاودێری بارودۆخی مێسی بكەن، بۆ ئەوەی گەر بتوانێت ئەوا یارییەكە ئەنجام بدات، هەروەها مەشقكردنی مێسی دوێنێ بە تەنها گەشبینی زۆری لێ بدی دەكرێت بۆ ئەوەی مێسی بتوانێت لەو یارییە بەشدار بێت، ئەمرۆش تا ڕادەیەكی زۆر ئەوە ڕوون دەبێتەوە.

جێی ئاماژەیە، مێسی بەدەست هیلاكی ماسوولكەكانی دەناڵنێت و پێشتر پزیشكەكان پێیان ڕاگەیاندوە كە پێویستە كەمێك پشوو بدات، هەر لەبەر ئەم هۆكارەش لە یاری سۆسیداد بەشداری نەكرد و ێێستاش بەشداری كردنی بەفەرمی مسۆگەر نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close