ڕیال مەدرید لەسەر پەناڵتیە هەژمار نەكراوەكەی یاری بلباو هاتە دەنگ

 

دوای شكستەكەی ریال مەدرید بەرامبەر بلباو و مالئاوایی كردن لە جامی سوپەری ئیسپانیا، بەرپرسێكی مێرەنگی لەسەر پەناڵتیە هەژمار نەكراوەكەی یارییەكەی بلباو هاتە دەنگ و هەڕەشەی كرد.

لەم بارەیەوە ، ئیمیلیۆ پۆتراگینیۆ بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ئەستێرەی پێشووی ڕیال مەدرید ڕایگەیاند كە ئەوەی ڕوویداوە شەرمەزاری و یانەكەی شایەنی ئەوە نەبوو دوای ئەو ئاستەی بە تایبەتی لە گێمی دووەم پێشكەشی كرد لە یارییەكە شكست بخوات، پۆتراگینیۆ دەڵێت من هەمیشە ڕێزم لە سیستەمی ڤار گرتوە و پێم وایە ئەو بۆ ئەوەیە كە دادپەروەری بسەپێنێت، بەڵام ئەگەر دوای وەرگرتنی بیروڕای كەسانی پسپۆر دەركەوێت كە ریال مەدرید بەهۆی كەمترخەمی ڤار لە لێدانە سزایەكە بێ بەش بووە، ئەوا ڕیال مەدرید بەسەرۆكایەتی پێرێز بێ دەنگ نابن و وەلامی توندیان دەبێت و بڕیاری ناچاوەڕوان كراو لەم بارەوە دەردەكەن.

جێی ئاماژەیە ، ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریكاری بلباو دوای یارییەكە دانی بەوەدا نابوو كە تۆپ لەنێو ناوچەی سزا بەر دەستی كەوتوە و سوپاسی خوای گەورەی كردوە كە ناوبژیوان ئەو حاڵەتەی نەبینیوە تا لێدانی سزا لە كاتی زیاد كراو بۆ ڕیال مەدرید هەژمار بكات، ئەو قسانەش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەدوای خۆی هێنا.

وێنەی ئیمیلیۆ پۆتراگینیۆ بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی ریال مەدرید

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close