چارەنووسی مێسی بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا یەکلابووەوە

بارسێلۆنا ئەمڕۆ بەبێ مێسی راهێنانەکانی ئەنجام دا، بەمەش ئەستەمە لە یاریی کۆتایی جومی سوپەری ئیسپانیا بەشداریی بکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بارسێلۆنا راهێنانەکانی بۆ یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا ئەنجام دا، کە وابڕیارە رۆژی یەکشەممە بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباو لە سێڤییا یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بکەن، مێسی بەشداریی راهێنانەکانی نەکرد کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریی بەرامبەر ریال سۆسیدادیش ئامادە نەبوو.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، گەرچی هێشتا بە تەواوەتی بێبەشبوونی مێسی لە یاریی کۆتایی مسۆگەر نەبووە، بەڵام ئەستەمە لیۆ بتوانێت بۆ ئەو یارییە ئامادە بێت، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیاش رایگەیاندووە چاوەڕێ دەکرێت سبەی شەممە دەستەی هونەری و دەستەی پزیشکانی بارسێلۆنا دوایین بڕیار لەبارەی یاریکردنی مێسی بدەن، کە بە رێژەیەکی زۆر بڕیارەکە لە دەست مێسییە و ئەو بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدات تا چەند بۆ یارییەکە ئامادەیە.

رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10:00ی شەو بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباو لە یاریی کۆتایی جومی سوپەری ئیسپانیا بەیەک دەگەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close