نوێترین زانیاری: ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی مێسی به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی راده‌گه‌یێندرێت

دوایی ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی تووشی پێكان بوو و به‌هۆیه‌وه نه‌یتوانی له یاریی دوێنێ شه‌و به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد یاریی بكات، كه‌مێك پێش ئێستا نوێترین زانیاریی ده‌رباره‌ی پێكانه‌كه‌ی لیۆ بڵاوكرایه‌وه.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، له پشكنینه پزیشكییه‌كانی مێسی دهرهكهوتووه، له ماسولكه‌كانی رانی چه‌پی تووشی پێكان بووه و لاواز بوون، به‌وهۆیه‌وه به لایه‌نی كه‌م پێوه‌یستی به 10 رۆژ ده‌بێت تاوه‌كو ته‌واو چاك ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووهتهوهته، مێسی ناتوانێت له یاریی فایناڵی سوپه‌ری ئیسپانی به‌شداری بكات، ته‌نانه‌ت ناویشی له لیستی یاریزانه بانگێشتكراوهكان دانابێت، به‌هۆی ئه‌م پێكانه‌ی كه له كاتهكی وا هه‌ستیار به‌رۆكی گرتووه.