پێرلۆ پشوو بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات

ئاندریا پێرلۆ پشوو بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدات بۆ یاریی جامی ئیتاڵیا بانگهێشتی ناکات.
رۆمیۆ ئەگرێستی رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئاندریا پێرلۆ بڕیاریداوە بۆ یاریی سبەی چوارشەممە بەرامبەر جێنەوا لە جامی ئیتاڵیا بانگهێشتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەکات و پشووی پێبدات، هەروەها پشوو بە لیۆناردۆ بۆنۆچیش دەدات و یاریی پێناکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم وەرزە لە سێریا ئەی و چامپیۆنزلیگ لە 17 یاریی 19 گۆڵی کردووە و دوو ئەسیستیشی کردووە، بە تۆمارکردنی 15 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەیە.

رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 22:45 یۆڤێنتۆس لە قۆناخی 16ی جامی ئیتاڵیا لە ئالیانز ستادیۆم میوانداریی جێنەوا دەکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close