ئۆزیل باسی رامۆس دەکات و راستەوخۆ لە تویتەر رامۆس وەڵامی دەداتەوە

مەسعوود ئۆزیل لە تویتەر ستایشی سێرخیۆ رامۆس دەکات و راستەوخۆ رامۆس وەڵامی دەداتەوە و پرسیارێکی لێدەکات.

مەسعوود ئۆزیل یاریزانی ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی شەوی دووشەممە لە تویتەر دەرگای پرسیارکردنی بەڕووی هەوادارانیدا کردەوە، لە یەکێک لە پرسیارەکاندا هەوادارێکی لێی پرسی ئایا رامۆس باشترین بەرگریکاری جیهانە؟ لە وەڵامدا ئۆزیل دەڵێت ‘بەڵێ رامۆس باشترین بەرگریکاری دەیەی رابردووی جیهانە، رامۆس سەرکردەیەکی لێزانە و باشترین بەرگریکاری جیهانە لە سەردەمی نەوەی مندا’.

لە وەڵامی تویتەکەی ئۆزیلدا، رامۆس ریتویتی کردووە و بە گاڵتە بۆ ئۆزیلی نووسیوە ‘ئۆزیل ئەی لە نەوەکانی دیکە؟’.

مەسعوود ئۆزیل و سێرخیۆ رامۆس پێشتر لە ریال مەدرید بەیەکەوە یارییان دەکرد و پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی بەهێزیان هەبوو، تەنانەت ئۆزیل نزیکترین هاوڕێی رامۆس بوو لە مێرێنگی.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close