ئۆزیل به به‌راوردكردنێكی مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌وادارانی مێسی تووڕه ده‌كات
ئۆزیل به به‌راوردكردنی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌وادارانی ئه‌ستێره ئارجێنتینییه‌كه تووڕه ده‌كات و راشكاوانه باسی خاڵێكی جیاوازیی نێوانیان ده‌كات.
مه‌سعوود ئۆزیل، یاریزانی ئه‌ڵمانی یانه‌ی ئارسێناڵ له تویته‌ر له وه‌ڵامی یه‌كێك له پرسیاره‌كان له‌باره‌ی به‌راوردی نێوان مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت ‘مێسی هه‌میشه وه‌كو باشترین یاریزانی مێژووی خولی ئیسپانی خۆی سه‌ڵماندووه، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ چووبێته خولی هه‌ر وڵاتێك خۆی سه‌ڵماندووه كه باشترینه’.
ئه‌م قسه‌یه‌ی ئۆزیل بووه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی هه‌وادارانی مێسی، كه لیۆ تاكو ئێستا له كاروانی وه‌رزشی خۆی ته‌نیا له لالیگا یاریی كردووه و گۆڵكاری مێژوویی خوله‌كه‌یه، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه پێشتر له ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئۆزیل به‌یه‌كه‌وه یارییان ده‌كرد، له پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد و له لالیگا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بووه‌ته پاڵه‌وان و گۆڵكاری خوله‌كه، له سێریا ئه‌یش نازناوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یۆڤێنتۆس به‌ده‌ستهێناوه و ئێستاش پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌یه.
Messi has proven himself to be one of the best ever in Spain, but Ronaldo was always the best in every country he’s played in! 😉 https://t.co/OfsWqNLedM
— Mesut Özil (@MesutOzil1088) January 11, 2021
https://twitter.com/hashtag/AskMesut?src=hashtag_click